زاراوەی ئاکرۆپۆلیس (بە یۆنانی: Ακρόπολις; akros, akron واتە: شاری بەرز)، نیشاندەری قەڵایەکی لەسەر گردێکە، کە لە ڕوانگەی تۆپۆگرافییەوە بەسەر زۆرێک لە شارەکانی یۆنانی کەونارا زاڵە. بە هۆی دووپات بوونەوەی ئەم دیمەنە سەختانە، شار لە جیهانی یۆنانی کۆن، لە سیسیلییەوە بۆ دەریای ڕەش، زۆرجار بۆخۆیان لەسەر زەوییە بەرزەکان و بەرزاییەکان بنیات نراون، دواتر لە لێژەکانەوە بۆ ناوچەکانی خوارەوە دابەزیون و بڵاو بوونەتەوە. هەرچۆنێک بێت، هەمووی شارەکان لەسەر ئەم جۆرە زەوییانە هەڵنەکەوتوون؛ هەندێکیان لەسەر زەوی تەخت، یان لە درێژەی ڕۆخی دەریا یان دەشتەکان هەڵکەوتوون و ئاکرۆپۆلیسیان نییە. ئەگەرچی ئاکرۆپۆلیس لە پلەی یەکەمدا بۆ بەرگری و پتەوکردن چێکراوە، بەڵام کردی ئاکرۆپۆلیس تەنیا ئەمە نییە. وەها گردێک دەتوانێ بۆ ئامانجی جیاواز بەکار بهێنرێ: بۆ نیشتنگەیە وەک ماڵەکان، بگرە کۆشک و وەک ناوەندێکی ئایینی.
Hutchison, Ray(2010), Encyclopedia of Urban Studies, Sage Publication.