ھۆتێلی تاج مەحەل پالاس یان وەک لایەنی مێژوویی پێی دەڵێن (ھۆتێلی تاج مەحەل یان ھۆتێلی تاج پالاس یان تاج) شوێنەوار و ھۆتێلی پێنج ئەستێرەیە کە لەسەرشێوازی تەلارسای ھیندی - ساراکینۆسی درووستکراوە. ١٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٠٣، بۆیەکەمینجار ھۆتێلەکە کرایەوە. تاج مەحەل پالاس دەکەوێتە ناوچەی کۆلابا لە باشووری مومبای لە ھیندستان، ھەروەھا دەکەوێتە بەرامبەر تەلاری گەیوەی ئۆف ئیندیا (دەروازەی ھیند). ھۆتێلەکە ٥٦٠ ژوور و ٤٤ سویتی تێدایە، لەگەڵ بوونی نزیکەی ١٦٠٠ کارمەند. لەمێژووی ھۆتێلەکەدا میوانداری چەندین کەسایەتی گرنگی کردووە لە سەرۆک، پاشاکان و دەوڵەمەندان.
لەساڵی ٢٠٠٨، ھۆتێلەکە یەکێکبووە لەوشوێنانەی کە ھێرشی کرایەسەر لە زنجیرە ھێرشەکانی مومبای ٢٠٠٨.