50x40px | لەوانەیە ئەم وتارە لە https://www.facebook.com/Araz-A-Mzury-885518261528722/posts (دووپ دێت · کۆپی ڤایۆز) لەبەرگیرابێتەوە، لەوانەیە ئەم کارە دژی سیاسەتی مافی لەبەرگرتنەوەی ویکیپیدیا بێت. |
مزگەوتی ئەقسا |
---|
مزگەوتی ئەقسا، یەکێکە لە پیرۆزترین شوێنەکان لای موسڵمانان، و بە یەکەم قیبلەی موسڵمانان دادەنرێت، مزگەوتی ئەقسا ئەکەوێتە ناو شارە دێرینەکەی قودس لە فەلەستین، ناوی ھەموو ئەو ناوچەیە لە دەوروبەری ئەو دیوارەی کەوتۆتە گۆشەی باشووری ڕۆژھەڵاتی شارە دێرینە دیواربەند کراوەکە، ھەر یەکێک لە مزگەوتەکانی قوبە خەزڕا و جامیعی قبلی لە ناودارترین شوێنەوارەکانی مزگەوتی ئەقسان.
یەکێکە لە شوێنەوارە پیرۆزەکان لە ئیسلامدا، وەک لە قورئاندا ھاتووە، ﴿سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَيْلًا مِنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الْأَقْصَى الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ لِنُرِيَهُ مِنْ آَيَاتِنَا إِنَّه هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ﴾، واتە؛ پاکی و بێگەردی و ستایش بۆ ئەو زاتەی کە شەوڕەوی کرد لە بەشێکی کەمی شەودا بەبەندەی خۆی (محمد) لە مزگەوتی (حەرامەوە) بۆ مزگەوتی (ئەقسا) لە (بیت المقدس) کە دەوروبەریمان پیرۆزو پڕ بەرەکەت کردووە، تا ھەندێک نیشانەو بەڵگەو دەسەڵاتداری و توانایی خۆمانی نیشان بدەین، بەڕاستی ئەو زاتە بیسەرو بینایە. و یەکێکە لەو سێ مزگەوتەی سەردانکەرانی موسڵمان سەردانی ئەکەن وەک لە فەرموودەیەکی پێغەمبەر محەمەددا ھاتووە.
یەھوودییەکان ھەمان شوێن بە پیرۆز دادەنێن، بە گۆڕەپانەکانی مزگەوتەکە دەڵێن شاخی پەیکەر بەو بڕوایەی پەیکەری پێغەمبەر سولەیمانی لێیە، و ڕێکخراوە یەھوودییە توندڕەوەکان ھەوڵی بنیاتنانی پەیکەریان داوە تیاییدا بەپێی ئەو بیروڕایە.
مزگەوتی ئەقسا ناوچەیەکی دەورەدراوە بە دیواری لاکێشەیی لە باشووری ڕۆژھەڵاتی شاری قودسی دیواربەند کراو کە بە شار دێرینەکە ناسراوە، و ڕووبەرەکەی نزیکەی ١٤٤ دۆنمە و قوبە سەخڕە و مزگەوتی ئەقسا ئەگرێتەوە لەگەڵ چەند شوێنەوارێکی تر کە نزیکەی ٢٠٠ شوێنگەن و چوار منارەی ھەیە.
پێوانەکانی مزگەوتەکە ئەگاتە، ٢٨١م لە باشوورەوە و ٣١٠م لە باکوورەوە و ٤٦٢م لە ڕۆژھەڵاتەوە و ٤٩١م لە ڕۆژئاواوە، و ڕووبەرەکەی شەش یەکی ڕووبەری شارە دێرینەکە دەگرێتەوە، و ئەم سنوورە نەگۆڕاوە دوای ئەوەی مزگەوتەکە بۆ یەکەم جار نوێژی تیایدا کراوە بە پێچەوانەی مزگەوتی حەرام و مزگەوتی پێغەمبەر کە چەندین جار فراوان کراوان. مزگەوتی ئەقسا، مزگەوتی قیبلی ئەکەوێتە لای چەپی و قوبەی سەخڕە دەکەوێتە ناوەندییەوە
مزگەوتی ئەقسا ناوی ئیسلامی مزگەوتەکەیە کە خوا لە قورئاندا ناوی مزگەوتەکەی بردووە پێی. ﴿سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَيْلًا مِنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الْأَقْصَى الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ لِنُرِيَهُ مِنْ آَيَاتِنَا إِنَّه هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ﴾، واتە؛ پاکی و بێگەردی و ستایش بۆ ئەو زاتەی کە شەوڕەوی کرد لە بەشێکی کەمی شەودا بەبەندەی خۆی (محمد) لە مزگەوتی (حەرامەوە) بۆ مزگەوتی (ئەقسا) لە (بیت المقدس) کە دەوروبەریمان پیرۆزو پڕ بەرەکەت کردووە، تا ھەندێک نیشانەو بەڵگەو دەسەڵاتداری و توانایی خۆمانی نیشان بدەین، بەڕاستی ئەو زاتە بیسەرو بینایە.
مانای ناوی ئەقسا واتە دوورترین و مەبەست لێی دووری مزگەوتەکەیە بە بەراورد لەگەڵ دوو مزگەوتە پیرۆزەکەی تر کە لە مەککە و مەدینە. و مزگەوتی ئەقسا پێش ئەم ناونانە قورئانییە بە بەیتولموقەدیس ناسرابوو، و ناوچەی قودس لەو کاتانەدا بە ناوی ئیلیا ناسرابوو، و ھەموو ئەم ناوانەش ئاماژە بە مەزنی و پیرۆزی مزگەوتی ئەقسا ئەدەن لای موسڵمانان.
دووەم مزگەوتە بنیاتنراوە لەسەر زەوی، وەک لە فەرموودەیەکی پێغەمبەری ئیسلامدا ھاتووە، ئەبی زڕی غەفاڕی ئەڵێت، پرسیومە ئەی پێغەمبەری خوا کام مزگەوت یەکەم جار لەسەر زەوی بنیاتنراوە، ووتی؛ مزگەوتی حەڕام، پاشان پرسیم، دوای ئەو، پێغەمبەر ووتی؛ مزگەوتی ئەقسا. و موسڵمانان لەو باوەڕەدان ئیبراھیم بنیاتی ناوە نزیکەی ٢٠٠٠ ساڵ پێش زایینی، پاشان کوڕەکانی ئیسحاق و یەعقوب ئەرکەکەیان گرتە دەست، و سولەیمان نوێی کردۆتەوە نزیکەی ١٠٠٠ ساڵ پێش زایینی.
و لەگەڵ فەتحی ئیسلامی بۆ قودس ساڵی ٦٣٦ز (بەرامبەر ١٥ کۆچی)، خەلیفە عومەری کوڕی خەتاب مزگەوتی قیبلی بنیاتنا وەک ناوەندی مزگەوتی ئەقسا، و لە سەردەمی ئەمەوییەکان قوبە سەخڕە بنیاتنرا، و دووبارە مزگەوتی قیبلی بنیاتنرایەوە و ھەموو ئەمەش نزیکەی ٣٠ ساڵی پێچوو، لە ٦٨٥ز تا ٧١٥ز و لەو کاتەوە شێوەی مزگەوتەکە بەم شێوەیەی ئێستا ماوەتەوە.
مزگەوتی ئەقسا پیرۆزییەکی گەورەی ھەیە لای موسڵمانان، کە بەستراوە بە بیروباوەڕەکەیانەوە لە سەرەتای بانگەوازەوە، و بە قیبلەی ھەموو پێغەمبەرەکان دادەنرێت لە پێش پێغەمبەر محەمەد و ھەروەھا قیبلەی یەکەمی ئیسلامیش بوو پێش ئەوەی قیبلە بگۆڕێت بۆ مەککە.
و ئەوەی پەیوەندی ئیسلام بە مزگەوتەکەوە بەڵگەدار دەکات، شەوی ئیسرا و میعراجە کاتێک پێغەمبەر شەوڕەوی پێکرا لە مزگەوتی حەڕام بۆ مزگەوتی ئەقسا، لەوێ پێش نوێژی بۆ پێغەمبەرەکان کرد و پاشان سەرکەوت لێوەی بۆ ئاسمان، و لە ئاسمانی بەرزدا نوێژی لەسەر پێویست کرا.
لە قورئاندا ناوی مزگەوتی ئەقسا براوە بەوەی کە دەوروپشتی ڕووناک کراوەتەوە کە ئاماژەیە بۆ پیرۆزی و شوێنی مزگەوتەکە لای خوا و لای موسڵمانان.
ھەروەھا لە فەرموودەی پێغەمبەری ئیسلامدا ھاتووە بەوەی مزگەوتی ئەقسا یەکێکە لەو سێ مزگەوتی سەردان دەکرێن، سێ مزگەوتەکەش مزگەوتی حەرام و مزگەوتی پێغەمبەر و مزگەوتی ئەقسان.
مزگەوتی ئەقسا لە چەند پایە و شوێنەورێک پێک دێت کە دەگەنە نزیکەی ٢٠٠ شوێنەوار لەوانە مزگەوت و قوبە و منارە و بیر و زۆری شوێنەواری تر.
مزگەوتی قیبلی، بەشێک لە مزگەوتی ئەقسا
قوبەی سەخڕە، بەشێک لە مزگەوتی ئەقسا چوار منارەی ھەیە، ئەمانەی خوارەوەن؛
مزگەوتی ئەقسا چواردە قوبەی ھەیە ئەمانەی خوارەوەن؛
|
|
|
مینبەری سەڵاحەدین ھەروەھا مزگەوتی ئەقسا ١٥ دەرگای ھەیە کە پێنجیان داخراون و دەیان کراوە، ھاوکات چەندین شوینەواری تری تێدایە.
ڕووداوی سوتانی مزگەوتی ئەقسا کەوتەوە لە ٢٢ی ئابی ١٩٦٩ لەسەر دەستی یەھوودییەکی توندڕەو ناوی (مایکل دینس ڕوھن) ئوستڕاڵی بوو، کە ھەستا بە سوتاندنی مزگەوتی قیبلی کە سەقفی بەشی ڕۆژھەڵاتی بە تەواوی ڕوخا، ھەروەھا مینبەری سەڵاحەدین سووتاکە فەرمانی بە دروستکردنی کرد پێش ئازادکردنی مزگەوتی ئەقسا لە ژێر دەستی خاچپەرستەکان، و سەلاحەددینی ئەییووبی داینا لەناو مزگەوتەکە دوای ئازادکردنی، پاشان ئەم مزگەوتە و مینبەرەکە بنیاتنرانەوە و لە ھەموولایەکی فەلەستینەوە ئوتومبێلی ئاگرکوژێنەوە ڕوویان تێکرد بۆ کوژاندنەوە و پاشان ئوردن ھەستا بە چاککردنەوە و بنیاتنانەوەیان.
سایتی ئیمان پۆل:مزگەوتەکانی سەدەی ٨ەم پۆل:نژیاروانیی عەرەبی پۆل:نژیاروانیی ئیسلامی پۆل:مزگەوتەکانی ئورشەلیم