پورانا کیلە یان قەڵای کۆن یەکێکە لەکۆنترین قەڵاکانی دەلهی لە هیندستان. مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆسەدەی ١٦ەمینی زایین. لەلایەن شێر شا سورییەوە درووستکراوە. لەئەمڕۆدا، پورانا کیلە یەکێکە لەشوێنەوارە گەشتیارییەکانی هیند. لەنێو تەلاری قەڵاکە دەریاچەیەک، مزگەوتی کیلە کوهنا، حەمام، شوێنەواری کتێبخانەیەکی کۆنی ئیمپراتۆری پێشووی هیند هومایۆن، مۆزەخانە وە باولی کە شوێنی زەخیرەگرتن و هەڵگرتنی ئاوە دەبینرێت.