بازاڕی گەورە (بە تورکی: Kapalıçarşı یان Büyük Çarşı) بازاڕێکە لە ئەستەمبوڵ، کە یەکێکە لەگەورەترین و کۆنتڕین بازاڕە داپۆشراوەکان لەجیھان، ٦١ شەقام و ٤٠٠٠ دوکانی لێیە، ڕووبەری بازاڕەکە ٣٠،٧٠٠ مەتر دووجایە، ڕۆژانە ٢٥٠ ھەزار بۆ ٤٠٠ ھەزار سەردانیکەری ھەیە. لەساڵی ٢٠١٤، پلەی یەکەمی وەرگرت لەنێو گشت بازاڕەکانی جیھان کە زۆرترین سەردانیکەری ساڵانەی ھەبێت کاتێک سەردانیکەرانی گەیشت بە زیاتر لە ٩١،٢٥٠،٠٠٠ کەس. بازاڕی گەورە لە ئەستەمبوڵ، ھەندێکجار بەیەکەم بازاڕیش باسدەکرێت لەسەر ئاستی جیھان.