زانکۆی ئۆکسفۆرد (بە ئینگلیزی: University of Oxford) دەکەوێتە ئۆکسفۆر، ئینگلتەرای سەر بە بەریتانیای مەزن. سەرەڕای ئەوەی کە بەڵگەیەکی تەواو نیە بۆ کاتی دامەزراندنی ئەم زانکۆیە بەڵام بەڵگەی تەواو ھەیە بۆ ئەوەی کە لە ساڵی ١٠٩٦ لەم زانکۆیەدا دەرس وتراوەتەوە. ئەم زانکۆیە کۆنترین زانکۆیە لەو ناوچانەی کە بە زمانی ئینگلیزی قسە دەکەن و دووەم کۆنترین زانکۆیە لە جیھاندا کە تا ئێستا ماوە.