منارەی چۆلی

منارەی چۆلی یان منارەی مزەفەریە یەکێکە لە شوێنەوارە دێرینەکانی شاری ھەولێر دەکەوێتە باشووری رۆژاوای قەڵای ھەولێر. لە کاتی فەرمانڕەوایی سوڵتان موزەفەرەدین کۆکبری لە دەورانی دەوڵەتی بەکتکینی دروستکراوە و مەزندە دەکرێ ئەم منارەیە پاشکۆی مزگەوتێکی گەورە بێت کە لەو سەردەمەدا دروستکراوە. بەرزییەکەی ٢٢ مەتر لە رووی زەوییە.

لە سەردەمی سوڵتان موزەفەر بەھۆی گەشەسەندنی شار و ئارامی و دڵنیایی ھاووڵاتیان، بۆ یەکەم جار خەڵک لە دەرەوەی قەڵات جێگر دەبن و سوڵتان بەم مەبەستەش دوو قوتابخانە و مزگەوتێک و بازاڕی قەیسەری لە خوارووی قەڵات دروستکردووە، بەڵام دوای کۆچی دوایی سوڵتان و ھێرشەکانی مەغول و جەلائیری و ئیلخانی و تورکمانی و سەفەوی بۆ سەر ھەولێر ئەم بەشەی شار لە دەرەوەی قەڵات تووشی ڕووخان و کاوڵبون ھاتووە. شوێنی منارە تا سەرەتای سەدەی ڕابردوو چۆڵەوانی بووە و کەسی لێ نەژیاوە بۆیە ناونراوە «مناری چۆلی» و ھەر لەبەر ئەم ھۆیەش دەستکاری و فەرامۆشی کردووە تاوەکوو لە ساڵی ١٩٣٥ حکومەتی عێراق بە فەرمی بە شوێنەواری داناوە و دواتر لە ساڵی ١٩٦٠ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شوێنەواری عێراقی شورای بۆ دروستکرد و کاری نۆژەنکردنەوەی بۆ ئەنجامدا.

شێوەی منارە

بناغەی دیواری مزگەوتەکە نزیکەی ١٤٥ سانتیمەتر پانییەتی. منارەی چۆلی لە گەچ، کەرپوچ و قسڵ دروست کراوە. لە لایەن وەستا «مەسعوود مراد» شێوەی نەخش نیگاری ڕەنگاو ڕەنگی بۆ دروستکراوە.

منارەی چۆلی لە دوو بەشی پێک دێت:

بنکەی منارە: بریتیە لە بەشی خوارەوەی منارە کە بە شێوازی ئەندازیاری دیار ناکەویت چونکە شێوەی ٧ پاڵووە لەوانەشە لەسەرتای خۆی ٨ پاڵوو بووبێت بەڵام بە ھۆکاری دروستکردنی لەپال دیواری مزگەوت بەم شێوازە دروستکراوە چونکە دوای ٧ مەتر دیوارەکە دووبارە دەبێتەوەشێوەیەکی ھەشت پاڵوی رێک. ئەم بەشە کە درێژیەکەی بریتی یە لە ١٥ مەتر دوو دەرگای ھەیە یەکیان ڕۆژاوا و ئەوەی تر رووە و رۆژھەڵات کە ھەر یەکیان پلیکانەیەکی ھەیە بۆ سەرکەوتن بۆ سەرەوەی منارەکە بەشێوازی پێچاو پێچ کە یەکتری نابڕن و ئەوەی لە دەرگایەک سەرکەوتبێت تا کۆتایی منارەکە ئەوی تر نابینێت. سەرجەم نەخشەکانی ئەم بەشە لە خشتەو تاق و پەنجەرەی داخراو پێک دێت و دوو شریتی ھەیە بە شێوازی پیتەکانی X و W.

لوولەی منارە: بریتییە لە بەشی سەرەوەی منارەکە و بە تیرەی ٢١ پێ و بەرزایی ٢٢٫١٠ م راستەوخۆ دەکەوێتە سەر بەشی دووەم و لە شێوەی لوولەیی دایە و لە وانەیە لە کاتی دروستکردن بەرزتر بێت، بەڵام بەھۆی کەش و ھەوا و چاکنەکردنەوەی بەشی سەرەوەی رووخا بێت.

ئەمانەش ببینە

  • قەڵای ھەولێر
Listed in the following categories:
Post a comment
Tips & Hints
Arrange By:
There are no tips nor hints for منارەی چۆلی yet. Maybe be you will be the first one to post useful information for fellow travellers? :)
Map
0.2km from شارع بارزاني الخالد، اربيل، العراق Get directions

Hotels nearby

See all hotels See all
DoubleTree by Hilton Van

starting $50

Elite World Van Hotel

starting $71

The Crater Hotel

starting $47

In the Historical Center of Mardin

starting $0

Shmayaa Hotel

starting $96

Dara Konag?

starting $25

Recommended sights nearby

See all See all
Add to wishlist
I've been here
Visited
Mar Behnam Monastery

Monastery of the Martyrs Saint Behnam and his Sister Sarah (syr.

Add to wishlist
I've been here
Visited
Nimrud

Nimrud is an ancient Assyrian city located south of Nineveh on the

Add to wishlist
I've been here
Visited
ئەشکەوتی شانەدەر

ئەشکەوتی شانەدەر (Şaneder)

Add to wishlist
I've been here
Visited
Nineveh

Nineveh (Akkadian: Ninua; Aramaic: ܢܝܢܘܐ; נינוה, Nīnewē; نينوى, Naīn

Add to wishlist
I've been here
Visited
Adad Gate

Adad Gate are one of the gates of an ancient Nineveh city in Iraq. The

Add to wishlist
I've been here
Visited
Dair Mar Elia

Dair Mar Elia (syr. ܕܝܪܐ ܕܡܪܝ ܐܝܠܝܐ, Arabic: دير مار إيليا) (kno

Add to wishlist
I've been here
Visited
Mashki Gate

Mashki Gate are one of the gates of an ancient Nineveh city in Iraq.

Add to wishlist
I've been here
Visited
Nergal Gate

Nergal Gate are one of the gates of an ancient Nineveh city in Iraq.

Similar tourist attractions

See all See all
Add to wishlist
I've been here
Visited
تاوەری ئیفێل

تاوەری ئێفێل تاوەرێکی ئاسنیە لە شاری پاریس لە فڕەنسا. ئێفێل لە ساڵی

Add to wishlist
I've been here
Visited
Asansör

Asansör (Turkish for 'elevator', derived from the French word

Add to wishlist
I've been here
Visited
Wasserturm Luzern

卢塞恩水塔(Wasserturm)位于瑞士卢塞恩卡贝尔桥的中间,曾是该市中世纪城墙的一部分,现在是该市的地标。

Add to wishlist
I've been here
Visited
Kärnan

Kärnan (Swedish pronunciation: ]; Danish: Kernen, both literally

Add to wishlist
I've been here
Visited
Tokyo Skytree

is a broadcasting, restaurant, and observation tower in Sumida, Tokyo,

See all similar places