کتێبخانەی کۆنگەرە (بە ئینگلیسی: Library of Congress) کتێبخانەیەکی لێکۆڵینەوەیە کە بە فەرمی لە خزمەت کۆنگەرەی ویلایەتە یەکگرتووەکان دایە، بەڵام بەکردەوە کتێبخانەی نەتەوەیی ویلایەتە یەکگرتووەکانە. ئەم کتێبخانەیە کۆنترین دامەزراوەی کولتووری فێدێڕاڵە لە ویلایەتە یەکگرتووەکاندا. و لە سێ بینادا لە کەپیتۆڵ ھیڵ لە واشینگتن دی سی ھەڵکەوتووە.