تاج مەحەل (بە ھیندی: ताज महल، بە ئوردوو: تاج محل) کۆشکێکی گەورەیە لەشای ئاگرای ولایەتی ئوتار پرادێشی ھیندستان کە لە سەردەمی ئیمپراتۆری مەغۆلی ھینددا بە دەستی شا جەھان لە یادی خێزانی سێیەمیدا بینا کراوە. تاج مەحەل یەکێکە لە شوێنەوارەکانی یونیسکۆ کەبەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ تەنیا لەو ساڵەدا نزیکەی ٧ بۆ ٨ ملیۆن سەردانیکەری هەبووە تاج مەحەل لەساڵی ٢٠٠٠ بە یەکێکە لە ٧ شوێنە سەرنجڕاکێشەکانی جیهان دیاریکرا.