تاڤگەی ئەنجێل بە ئیسپانی Salto Ángel بەرزترین تاڤگەی جیهانه کە بەرزایەکەی دەگاته ٩٧٩ مەتر و لە ناو دارستانه دوورە دەستەکانی پارکی نیشتیمانی کانایما لە ویلایەتی بۆلیڤار لە باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتی ڤەنزوێلایه.
لەبەر وەی ئەو تاڤگەیە لە ناو دارستانێکی گەورە و پڕ دایه ، تا ١٩٣٠ کە وڵاتی ڤەنزوێلا بە فرۆکە ئەو ناوچانە نەگەڕا، نەدۆزڕاوە مابوو.
ناوی ئەو تاڤگەیە لە ناوی جەیمز ئەنجێل لێکۆڵەری ئەمریکی هاتوه کە بە فرۆکەکەی خۆی لە ساڵی ١٩٣٥ نزیک ئەو تاڤگەیە هەڵنیشت