ناوچەی ٥١ (بە ئینگلیزی : Area 51) خاوەنی زۆرترین نهێنیە لەسەر ڕووی زەوی، نەبەڕاستی نە بە ئینتەرنێت نەبەهیچ تەکنەلوجیایەکی پێشکەوتوو تاکو ئێستا نەتوانراوە ڕاستی ئەم شوێنە بەجیهان ڕابگەیەنرێت بەهۆی گرنگی و نهێنی ئەم شوێنەوە، ئەمریکا تەواوی نهێنیەکانی ئەم شوێنەی بە پێشکەوتووترین تەکنەلۆجیا پارازتووە، وە ڕێگری لە مێشێکیش ئەکات لە دووری ٢٠کم لێم جەگەیەیە نزیک بێتەوە.{}
ناوچەکە دەکەوێتە باکوری نێڤێدا کە ڕووبەرەکەی هێندەی چەند وڵاتێکی ئەوروپی دەبێت، وە سەرەڕای گەورەیەکەیبینینی زۆر ئەستەمە، سەرەتا لە نێوانا ساڵەکانی چلەكان و پەنجاکاندا لەکاتی جەنگی ساردی نێوان ئەمریکا و سۆڤیەتدا هەردوولایان هەوڵیان ئەدا پێشکەوتووترین جۆری چەک و فڕۆکەو بۆمب دروست بکەن،{}
ئەمەریکا کە خاوەن بۆمبی هایدرۆجینی بوو سەرەتا ویستی ئەم چەکە بەرەو پێش بەرێت کە ٢٠ هێندە لەجۆرەکەی خۆیان بەهێزتر بێت، بۆیە بۆ بەهێز کردنی ئەم چەکە ناوچەی ٥١یان هەڵبژارد، ئەمە سەرەتای دروست بوونی بوو بەڵەم بەره وپێشچوونی ئەم ناوچەیە لەگەڵ پارێزگاریکردنی ئەم ناوچەیە نهێنی زۆر گەورە لە خۆی دەگرێت.
CIA ئەمریکی وەکو گەورەترین هێز لە پشت پارێزگاریکردنی ئەم ناوچەییە وە بەجۆرە تەکنۆلۆجیایەک چاودێری ئەم ناوچەیە ئەکرێت کە مرۆڤی تا ٥٠ ساڵی تر چاوی بەم جۆرە زانستە ناکەوێت،{}
لەدووری ٢٠ کیلۆمەترەوە کەس ناتوانێت ١سم لێی نزیک بێتەوە چونکە ئەم جێگایە بەجۆرێک کۆنترۆڵ کراوە کە پلەی گەرمی لەشی مرۆڤ ئەخوێنێتەوە کە لەدووری ٢٠کم لەو جێگەیەوە بێت، وە توانای خوێندنەوە بەردانە خوارەوەی هەموو جۆرە تەنێکی ئاسمانی هەیە وە ڕادارەکانی توانای بینیینی ئەو فڕۆکانەیان هەیە کە خۆیان لەڕادار ون ئەکەن و لە هەوادا دیار نامێنن.
سەرەتا کاتێک تەکنەلۆجیا بەرەو پێشچوو بەگشتی لەناو جیهاندا و ئاسانی پەیوەندی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە ساڵەکانی ٢٠٠٠ چەند قسەیەکی زۆر لەسەر ئەم ناوچەیە کرا دەگووترا و ئێستاش لەبارەی ئەو پرسەوە قسەی زۆر دەکرێت کە ئەم ناوچەیە جێگای دابەزینی بوونەوەرە ئاسمانیەکانە وە وە کۆمەڵێک بوونەوەر لێرە دەستیان بەسەردا گیراوە وە هەندێکیش ئەڵێن جەنگی مرۆڤ ئەو بوونەوەرانە لێرە دروست بووە هەموو ئەوبوونەوەرانە لێرە کوژراون وە هەندێکیی تریش ئەڵێن جێگای پەیوەندی مرۆڤ و بوونەورە ئاسمانیەکانە کە لێرە گفتووگۆ دەکەن و ئەو تەکنۆلۆجیایەی ئەمریکا هەیەتی هەمووی هی ئەم بوونەوەرانەیە و ئەمریکا لەبەرامبەردا پلاتینیۆمان ئەداتێ تا لە دەفرەکانیاندا بەکاری بێنن،{}
بەڵام تاڕادەیەک ئەم قسانە سەد لە سەد ڕاست نیە. ئەم ناوچەیە لەلایەن وڵاتانی ترەوە داوا کراوە کە ئەمریکا ڕاستی ئەم ناوچەیە دەربخات وە هەندێک هەواڵ بڵاو بوونەوە کە پێشکەتووترین جۆری چەک و فڕۆکە بەرهەم دێت لێرە کە ئەمانەن:
لەساڵی ١٩٤٧ لە نیومەکسێک و دانیشتوانی گوندی ڕۆزێڵ ئەوەیان گێڕایەوە کە ته نێکی ئاسمانی کە وەکوو دەفری فڕیو وابوو لە نزیک ئەم نوچەیە کەوتۆتە خوارەوە گومان دەکرا کە ئەم دەفرە ویستبێتی لە ناوچەیەکەوە بەرەو ناچویەکی تر بڕوات لەم ٥١ کەوتۆتە خوارەوە، وە ئەوەی ئەم قسانە پشڕاست ئەکاتەوە ئەوەیە کە سوپای ئەمریکا دوای ڕووداوەکە دەست بەجێگەیشتنە ئەوێ و ئەوناوچەیان منع تەجەول کرد و خەڵکی گوندەکەیان لەناو ماڵەکانی خۆیانا دەستگیر کرد، وە دواتر تەواوی شوێنەواری دەفرەکەیان پاک کردەوە و هیچ شوێنەوارێکیان نەهێڵا وە ئەوکەسانەی لەو ناوچەیە نزیک بوونەتەوە و هەندێک شتیان بەچاوی خۆیان بینیوە دەڵێن لەوێ ژێرزەمینێکی چەن کیلۆمەتری هەیە کەسەرجەم لاشەی ئەو بوونەوەرانە لەوێ پارێزراوە و توێژینەوەیان لەلایەن زیرەکترین پزیشکەکانەوە لێئەکرێت.{}
بەڵام لە ساڵی ١٩٥٥ دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە وێنەی ئەوپزیشکەی پشکنین بۆ لاشەکە ئەکات تەنها فلیمێک بووە هیچی تر.
لە ساڵی پەنجاکاندا ئەمریکا هەستا بە درستکردنی فڕۆکەی تارمای u-2 هەم بۆ هێرشبردن وە هەم بۆ بەرگری کرد بەکار دەهات وە بەجۆرێک دروستکرا وە کوو وابێت لەسەدەی ٢١ دا دروستکرابێت، وە لاەناو ناوچەی ٥١ گەورەترین فڕۆکەخانەی سەرڕووی زەوی هەیە کەسیش نازانێت کەی دروستکراوە هەموو جۆرە فڕۆکەیەکی تایبەت بە ئەمریکا ئەتوانێت لێیبنیشێتەوە بێ ئەوەی تووشی هەچ چاوەڕوانیەک و ئاستەنگێک ببێت بەڵام تەنها ئەو فڕۆکانەی ئارمی ناوچەی ٥١ یان پێوەیە.