ئەنگکۆر وات

ئەنگکۆر وات (بە ئینگلیزی: Angkor wat، بە خمێری: អង្គរវត្ត) پەرستگایەکە لە کەمبۆدیا و بە گەورەترین مۆنەمێنتی ئایینی دادەنرێت لە جیهاندا، ڕووبەرەکەی دەگاتە ١٦٢.٦ هێکتار (١,٦٢٦,٠٠٠ مەتر دووجا). ئەنگکۆر وات دەکەوێتە ٥.٥ کیلۆمەتر لە باکووری شاری سیێم ڕیێپ. لەو ناوچەیەدا جگە لە ئەنگکۆر وات چەندین شوێنەواری دێرینی دیکەی لێیە. یەکەمجار ئەو پەرسگایە بۆ ئایینی هیندوویزم درووستکرا، بەڵام تاکۆتایی سەدەی ١٢هەم گۆڕدرا بۆ پەرستگایەکی بودایی. پەرستگاکە لەلایەن پادشا سوریاڤارمانی دووهەمی ئیمپراتۆریەتیی خمێر لە سەرەتاکانی سەدەی ١٢هەم درووستکرا. پەرستگاکە لە ناوچەی ئەنگکۆری ئێستا درووستکرا کە پێشتر پایتەختی ئیمپراتۆریەتیی خمێری لێبوو. ئەو پەرستگایە لە ئێستادا بووەتە سیمبۆلی کەمبۆدیا، وە لەسەر ئاڵای کەمبۆدیاش وێنەی هەیە و سەرنجڕاکێشترین شوێنیشە لەو وڵاتە بۆ گەشتیاران.

مێژوو

بە پێی ئەفسانەکان، درووستکردنی ئەنگکۆر وات بە فەرمانی ئیندرا بووە بۆ ئەوەی وەکو کۆشکێک لەلایەن کوڕەکەی پرێکا کێت میلیا بەکاربهێندرێرت. بە پێی گەشتیارێکی سەدەی ١٣هەمی چینیش بەناوی داگوان ژوو، لەو کاتەدا هەندێک باوەڕیان وابووە کە پەرستگاکە بە یەک شەو لەلایەن تەلارسازێکی ئاسمانیی دووستکراوە.

سەرەتای دیزاین و درووستکردنی پەرستگاکە لە نیوەی یەکەمی سەدەی دوانزەهەم بوو، لە کاتی فەرمانڕەوایەتیی سوریاڤارمانی دووهەم. پەرستگاکە تایبەت کرابوو بۆ ڤیشنو. وە کرایە پایتەختی ئیمپراتۆریەت. لەبەر ئەوەی هیچ نووسراوێک نەدۆزراوەتە ئاماژە بەو پەرسگایە بکات، نازاندرێت کە پێشتر ناوی چی بووە، بەڵام لەوانەیە بە "ڤاراه ڤیشنو-لۆک" ناسرابێ. وا پێدەچێ درووستکردنەکەی دوای ماوەیەکی کورت لە مردنی پادشا کۆتایی هاتبێ. لە کۆتاییەکانی سەدەی دوانزەهەم، ئەنگکۆر وات لە سەنتەرێکی پەرستشی هیندوویزم گۆڕدرا بۆ سەنتەرێکی پەرستشی بودیزم. لەو کاتەوە ئەو پەرستگایە تایبەتە بە ئایینی بودیزم.

ئەو شوێنەوارە هونەرییانی ناوچەی ئەنگکۆر وای لە فەڕەنسا کرد کە ڕاستەوخۆ کەمبۆدیا بخاتە ژێر پارێزگاری خۆیەوە و لە ١١ی ئابی ١٨٦٣ سیامی داگیرکرد بۆ ئەوەی کۆنتڕۆلی ئەو شوێنەوارەکانە بکات. کەمبۆدیا سەربەخۆیی لە فەڕەنسا لە ٩ی تشرینی دووەمی ١٩٥٣ وەرگرت. لەو کاتەوە ئەنگکۆر وات لە ژێر کۆنتڕۆڵی کەمبۆدیا دایە. لە ساڵی ١٩٩٢ ئەو پەرستگایە پاڵێورا بۆ لیستی ئاسەواری جیهانیی یونیسکۆ.

ناسینی پەرسگاکە لەلایەن ڕۆژئاوا

یەکێک لەو ڕۆژئاواییانەی کە بۆ یەکەمجار سەردانی پەرستگاکەیان کرد ئەنتۆنیۆ دا مادالینا بوو، کە ڕەبەنێکی پورتوگالی بوو لە ١٥٨٦ سەردانی ئەو پەرستگایەی کرد و دەربارەی پەرستگاکە وتوویەتی: "باڵاخانەیەکی وەها بێوێنەیە کە ناکرێ بە قەڵەم وەسف بکرێ، بەتایبەتی چونکە وەکو هیچ باڵاخانەیەکی دیکەی جیهان نییە. هەموو ئەو تاوەر و نەخشسازیانەی تێدایە کە مێشکی مرۆڤ دەتوانێ خەیاڵیان بکات."

لە ناوەڕاستی سەدەی ١٩هەم، دۆزەرەوەیەکی فەڕەنسی بەناوی هێنری ماوهۆت سەردانی پەرستگاکەی کرد و شوێنەکەی لە ڕۆژئاوا بەناوبانگ کرد لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی تێبینییەکانی گەشتەکەی، کە تێیدا زۆر ستایشی پەرستگاکەی کردبوو.

ماوهۆت، وەک ڕۆژئاواییەکانی دیکەی کە لەو سەردەمە سەردانی ئەو شوێنەیان کردبوو، باوەڕی نەدەکرد کە خمێرەکان توانیبێتیان پەرستگاکە بنیات بنێن، وە بەو هۆیەشەوە بەهەڵە کاتی درووستکردنی پەرستگاکەی گەڕاندەوە بۆ سەردەمی ڕۆم.

تەلارسازی

شێواز

ئەنگکۆر وات نموونەیەکی دیارە لە شێوازی کلاسیکی تەلارسازی خمێری، کە پێشی دەگوترێ ستایلی ئەنگکۆر وات. لە کۆتاییەکانی سەدەی ١٢هەم ئەندازیارە خمێرییەکان شارەزایی باشیان پەیدا کردبوو لە بەکارهێنانی بەردی لمی ( لەبری خشت یان لاتریت) وەکو کەرەستەی سەرەکی بۆ بیناسازی. زۆربەی بەشە دیارەکانی پەرستگاکە بە بەردی لمی درووست کراوە، لاتریتیش بۆ دیواری دەرەوە و بەشە بزرەکانی باڵاخانەکە بەکارهاتووە.

ئەنگکۆر وات لە ئێستادا

پاراستن و نۆژەنکردنەوە

وەکو هەموو پەرستگا دێرینەکانی تر لە کەمبۆدیا، ئەنگکۆر وات تووشی زیان زۆر بووە بەهۆی گەشەی لەڕادەبەدەری ڕووەک، کەڕوو، وە زیانی جەنگ و دزی پارچە شوێنەوارییەکان، بەڵام پڕۆژە نۆژەنکردنەوەکان توانیویانە کاریگەری باشیان هەبێت لەسەر مانەوەی ئەو پەرستگایە.

لە سەدەی بیستەم، ئەنگکۆر وات پێویستی بە نۆژەنکردنەوەیەکی بەرچاو هەبوو . بۆیە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی دەستی پێکرد، بەڵام کارکردن تێیدا وەستا بەهۆی شەڕی ناوخۆ و دەسەڵاتگرتنەدەستی کۆمونیستەکان (بە ناوی خمێرە سوورەکان) لە کەمبۆدیا لە ساڵانی ١٩٧٠ و ١٩٨٠ کان. بەهۆی ئەو شەڕانە هەندێک زیان بەر پەرستگاکە کەوت، بەڵام دوای شەڕی ناوخۆ زیانی گەورە بەر پەرستگاکە کەوت. بەهۆی دزینی پارچەی شوێنەواری ئەو پەرستگایە لە کۆتاییەکانی ١٩٨٠ و سەرەتاکانی ١٩٩٠ ەکان. لە چاو پەرستگایەکانی دیکەی کەمبۆدیا ئەو پەرستگایە کەمترین زیانی پێکەوتووە لە شەڕی ناوخۆ و زۆرترین کاری نۆژەنکردنەوەشی بۆ کراوە.

گەشتوگوزار

لە ١٩٩٠ ەکانەوە ئەنگکۆر وات بووەتە شوێنێکی دیاری گەشتیاری. لە ١٩٩٣، تەنیا ٧,٦٥٠ گەشتیار ڕوویان لەو شوێنە کرد؛ لە ٢٠٠٤، ئامارەکانی حکومەت دەری دەخەن کە ٥٦١,٠٠٠ گەشتیاری بیانی سەردانی پارێزگای سیێم ڕیێپ یان کردووە لەو ساڵەدا، کە دەکاتە نزیکەی %٥٠ ی هەموو گەشتیارە بیانییەکان لە کەمبۆدیا. ئەو ژمارەیە بەرزبۆوە بۆ یەک ملیۆن لە ٢٠٠٧، وە بۆ زیاتر لە دوو ملیۆن لە ٢٠١٢.

Post a comment
Tips & Hints
Arrange By:
Frankie J. ???? Grey
11 February 2018
The biggest ancient temple complex in the world, such incredible architecture build around 12 centuries ago! Also know as City of Temples in Khmer, it's a very large area to visit
tekgik ????????
22 September 2012
Take a picture from the left side (facing the temple) thats the best composition you can get with reflection. Go far left so you'll have a gap so you can see the 5 towers.
Gaddo
12 August 2014
The best way to visit the temples is to rent Tuk Tuk for one day. Do not attempt to visit the area cycling because it is huge and the temperatures around 32 C.
Bang Geonzon
30 June 2015
Buy tickets a day before especially if you plan to catch the sunrise. Get the 3-day pass so you have enough time to check every nook and cranny. Crowds usually gather at the left side area so be wiser
Dave Mc
24 August 2018
This is really amazing, on par with the pyramids in Egypt. Stay for a week or more and you’ll have time to visit the lessor know temples, often times you’ll be the only one there.
Selina Chen
27 August 2013
A place where you find yourself back to an ancient civilization. Adjective words are pale to describe how magnificent and awesome the the site is. Angkor Wat kick-starts your breathtaking adventure.
Load more comments
foursquare.com

Hotels nearby

See all hotels See all
Palm Village Resort & Spa

starting $39

Impact Homestay

starting $28

Traditional Cambodian House built by Khmer Rouige

starting $44

Angkor Park Resort

starting $10

Green Empire Resort

starting $38

Channa's Angkor Homestay

starting $20

Recommended sights nearby

See all See all
Add to wishlist
I've been here
Visited
Baksei Chamkrong

Baksei Chamkrong (Khmer:

Add to wishlist
I've been here
Visited
Phnom Bakheng

Phnom Bakheng (Khmer:

Add to wishlist
I've been here
Visited
Angkor Thom

Angkor Thom (ភាសាខ្មែរ. អង្គរធំ) was the last and most enduring capi

Add to wishlist
I've been here
Visited
Bayon

The Bayon (Khmer: ប្រាសាទបាយ័ន, Prasat bayon) is a well-known and ric

Add to wishlist
I've been here
Visited
Mangalartha

Mangalartha, or East Prasat Top or Monument 487, is a tiny induist

Add to wishlist
I've been here
Visited
Ta Prohm

Ta Prohm (Khmer: ប្រាសាទតាព្រហ្ម, pronunciation: prasat taprohm

Add to wishlist
I've been here
Visited
Baphuon

The Baphuon (ភាសាខ្មែរ. ប្រាសាទបាពួន) is

Add to wishlist
I've been here
Visited
Terrace of the Elephants

The Terrace of the Elephants (Khmer:

Similar tourist attractions

See all See all
Add to wishlist
I've been here
Visited
Borobudur

Borobudur is a ninth-century Mahayana Buddhist monument in Magelang,

Add to wishlist
I've been here
Visited
Tōdai-ji

, is a Buddhist temple complex located in the city of Nara, Japan. Its

Add to wishlist
I've been here
Visited
Kiyomizu-dera

Kiyomizu-dera (清水寺), known more fully as Otowa-san Kiyomizu-dera (音羽山清

Add to wishlist
I've been here
Visited
Boudhanath

Boudhanath (Devnagari: बौधनाथ) (also called Bouddhanath, Bodhnath or

Add to wishlist
I've been here
Visited
Kinkaku-ji

, officially named Шаблон:Nihongo, is a Zen Buddhist temple in Kyoto

See all similar places