جایپور پایتەخت و گەورەترین شاری ویلایەتی ڕاجستانە کەدەکەوێتە باکووری هیندستان. لەڕۆژی ١٨ی تشرینی دووەمی ١٧٢٧، شاری جایپور دامەزراوە لەلایەن حوکمڕانی ناوچەی ئەمیر، جای سینگ دووەم. ناوی شارەکەش هەر بەهۆی لەناوی جای سینگەوە هاتووە. نزیکەی ٣.١ ملیۆن کەس لە جایپور دەژین، بەمەش شارەکە دەیەمین پڕدانیشتوانترین ناوچەی هند پێکدێنێت. بەهۆی ڕەنگی تەلارەکانییەوە کە پەمەییە ئەوا زۆرجار شارەکە بەناوی شاری پەمەیی دەناسرێت. جایپور ٢٦٨ کیلۆمەتر لەنیوودێلھی پایتەخەتەوە دوورە. جایپور ناوچەیەکی گرنگی گەشتیارییە، لەگەڵ دەلهی و ئاگرا ناوچەی سێگۆشەی زێڕین پێکدەهێنن کەباوترین ناوچەی گەشتیارییە لەهند.
جایپور دوو شوێنی هەیە لە میراتی جیھانیی یوونێسکۆ ئەوانیش جانتەر مانتەر و قەڵای ئەمیرن.