زانکۆی تۆرنتۆ (بە ئینگلیزی: University of Toronto) بەناوبانگترین زانکۆی کەنەدا و یەکێک لە بەناوبانگترین زانکۆکانی ئەمریکای باکوور و جیھانە. ئەم زانکۆیە لە شاری تۆرنتۆدایە و لە ساڵی ١٨٢٧دا بنیات نراوە. زانکۆی تۆرنتۆ گەورەترین زانکۆی کەنەدایە و بە زۆری بە باشترین زانکۆی ئەو وڵاتە و یەکێ لە بیست زانکۆ باشەکانی دنیا دادەنرێ. ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییە بەناوبانگەکانی کەنەدا و تەنانەت جیھان لەم زانکۆیەدا خوێندوویانە. ھەتا ساڵی 2015 دە کەس لە لێکۆڵەران یان دەرچووانی ئەم زانکۆیە خەڵاتی نۆبێلیان وەرگرتووە.