زانکۆی تۆرنتۆ (بە ئینگلیزی: University of Toronto) بەناوبانگترین زانکۆی کەنەدا و یەکێک لە بەناوبانگترین زانکۆکانی ئەمریکای باکوور و جیھانە. ئەم زانکۆیە لە شاری تۆرنتۆدایە و لە ساڵی ١٨٢٧دا بنیات نراوە. زانکۆی تۆرنتۆ گەورەترین زانکۆی کەنەدایە و بە زۆری بە باشترین زانکۆی ئەو وڵاتە و یەکێ لە بیست زانکۆ باشەکانی دنیا دادەنرێ. ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییە بەناوبانگەکانی کەنەدا و تەنانەت جیھان لەم زانکۆیەدا خوێندوویانە. ھەتا ساڵی 2015 دە کەس لە لێکۆڵەران یان دەرچووانی ئەم زانکۆیە خەڵاتی نۆبێلیان وەرگرتووە.
ئەم زانکۆیە بە باشترین زانکۆی وڵاتی کەنەدا دادەنرێت. بە تایبەت لە ئەندازیاری و زانستی کۆمپیوتەردا لە ئاستێکی بەرزدایە. لە ماوەی ساڵانی 2007 تا 2015دا لە ئەندازیاریدا باشترین زانکۆی کەنەدا و یەکێک لە 20 زانکۆی باشی جیھان و ھەر وەھا لە زانستی کۆمپیوتەردا یەکێک لە 10 زانکۆ باشەکانی جیھان بووە .